سەردێڕ:

لیستی ئەو شوێنانەی لە هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

8103 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە بە داخراوی دەمێننەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ شاری هه‌ولێر و مه‌ترسیداری دۆخه‌كه‌ (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه‌ ئاینییه‌ پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه‌ ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌."

ئەوەش هاتووە، "پرسه‌ دانان له‌ ماڵ و هۆڵ و هه‌موو شوێنێك و چوونه‌ سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه‌."

ئاماژە بەوەشکراوە، "سه‌نته‌ره‌كانى فێركردنى زمان، پاركه‌ گشتى و تایبه‌تیه‌كان، شوێنه‌كانى یارى منداڵان له‌ ناو مۆڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان، هۆڵه‌كانى سینه‌ما، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه‌، یانه‌ی شه‌وانه‌، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه‌، هۆڵه‌‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج، بە داخراوی دەمێننەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "له‌ ته‌واوى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ رۆژانی هه‌ینی، هه‌موو بازاڕ و دوكان و شوێنه‌ گه‌شتیارى و سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان به ‌ته‌واوی داخراو ده‌بن، جگه‌ له‌ نانه‌واخانه‌ و ده‌رمانخانه‌كان، هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر."

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد تیایدا بڕیاریدا، له‌ كاتژمێر (٨)ی ئێواره‌ تاوه‌كو (٥) به‌یانی سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكانەکان دابخرێت و مزگەوت، هۆڵەکانی لەشجوانی و مەلەوانگەکانیش بە داخراوی بمێننەوە.