سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-04

29740 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر ناویان لە سیستمی سەردانیکردن تۆمارکرد بوو، دەتوانن بەهەمان سەرە سەردانیان بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە هەفتەی رابردوو بۆ سەردانکردنی بەشەکانی هاتوچۆی هەولێر لەسیستمی سەردانیکردن ناوی خۆیان تۆمارکردووە دەتوانن بەهەمان سەرە سەردانمان بکەنەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویست بەدووبارە سەرەدانان ناکاتەوە و هەر هاولاتیەک سەرەکەی دەکەوێتە ئەو رۆژەی کە لەهەفتەی رابردوو بۆی دانرابوو، واتا ئەوانەی یەکشەممە سەردانیان دەکرد بەهەمان شێوە بەیانی سەردانمان بکەن."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رێکاری نوێی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیاریدا، دەوامی فەرمانبەران بە سیستەمی شەفتات و بەڕێژەی ٣٠% دەبێت.