سەردێڕ:

کۆریای باکور مەرجێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-04

6135 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکور رایگەیاند، لەبارەی چەکی ئەتۆمیەوە دەست بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ناکەنەوە، مەگەر لە حاڵەتێکدا ئەو وڵاتە واز لە "سیاسەتی دوژمنانە" لە بەرامبەریان بهێنێت.

چۆی سون هوی، جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "تاوەکو ئەمریکا واز لە سیاسەتی نەیارانە و دوژمنانەی خۆی لە بەرامبەرماندا نەهێنێت، ئەوا بە هیچ جۆرێک دیدار بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتمان رێکناخەین."

راشیگەیاندووە، کە ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکانیان لەگەڵ واشنتۆندا وەستاندووە و چاوەڕێش ناکرێت بە زووی دەستپێبکاتەوە.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور سێجار دیداریان هەبووە، بەڵام لە شوباتی پارەوە گفتوگۆی نێوانیان لەبارەی کێشەکانیانەوە وەستاوە.

لە سەرەتای ئەمساڵیشدا، کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، کە وڵاتەکەی پەرە بە توانا ناوەکییەکانی دەدات و هیچ سزا و فشارێکی ئەمریکاش ناتوانێت بیوەستێنێت.