سەردێڕ:

پارێزگای هەولێر گۆڕانکاریی لە شێوازی دەوامی فەرمانگەکاندا دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-04

23948 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران بە سیستەمی شەفتات و بەڕێژەی ٣٠% دەبێت، دەشڵێت، "ئەو فەرمانبەرانەی دانیشوی دەرەوەی شاری ھەولێرن یان لە پارێزگایەکی دیکەن و دەوامییان لەناوی سەنتەری شاری ھەولێرە، پێویست ناکات دەوام بکەن."

ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاری هەولێر چەند بڕیار و رێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە رۆژی یەکشەممە ٥ی ئەم مانگەوە، دەوامی فەرمانگە پێویستییەکانی تایبەت بەکاروباری ھاوڵاتییان بەسیستەمی شەفتات و بەڕێژەی لە ٣٠% دەوامدەکەن، جگە لە تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەرۆژانی یەکشەممە تاوەکو چوارشەممە، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ١ی دوای نیوەڕۆ لە کاتی دەوامدا، سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکان دەبێت دەمامک ببەستن.

باس لەوەشکراوە، ھەر فەرمانبەرێک لە کاتی دەوامدا دەمامکی نەبەستبێت رێکاری کارگێری بەرامبەری دەگیرێتەبەر، ھیچ ھاوڵاتییەک و موراجعێک بەبێ بەستنی دەمامک بۆی نیە بچێتە ناو ھیچ فەرمانگەیەک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر فەرمانگەیەک قەرەباڵغی تێدا دروستبێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار دەوام لەو فەرمانگەیە رادەگرێت، ئەو فەرمانبەرانەشی جێنشینی دەرەوەی شاری ھەولێرن یان لە پارێزگایەکی دیکەن و دەوامییان لەناوی سەنتەری شاری ھەولێرە، پێویست ناکات دەوام بکەن.

ئەمڕۆ، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد تیایدا بڕیاریدا، له‌ كاتژمێر (٨)ی ئێواره‌ تاوه‌كو (٥) به‌یانی سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكانەکان دابخرێت و مزگەوت، هۆڵەکانی لەشجوانی و مەلەوانگەکانیش بە داخراوی بمێننەوە.