سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-04

9861 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٦٨ چاکبوونەوە و نۆ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٠٨ لە سلێمانی، ٦٨ لە گەرمیان، ٢٥ لە هەولێر و سێ لە دهۆك."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٢٦٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە١٨٣ لە سلێمانی، ٣٦ لە هەڵەبجە، ٣٢ لە هەولێر، ١١ لە دهۆک، شەش لە گەرمیان."

ئەوەش هاتووە، "نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی و یەک لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا حەوت هەزار و ٤٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٥٣٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٤٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.