سەردێڕ:

چین لەبارەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵانەوە بڕیارێکی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-04

6296 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، لەمەودوا رێگە بە هیچ دەواجین و مارکێت و دوکانێکی ئەو وڵاتە نادرێت کە مریشک بە زیندووی بفرۆشێت و سەربڕینی بەکۆمەڵی پەلەوەرەکانیش قەدەغە دەکرێت.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی مارکێتەکانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، "چین فرۆشتن و سەربڕینی پەلەوەر سنوردار و مەرجدار دەکات و سەربڕینی بەکۆمەڵی پەلەوەریش بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات و بە زوویش هەموو ئەو دوکانانە دادەخات کە مریشکی زیندوو دەفرۆشن."

ئەوەش هاتووە، کە چیتر رێگەنادەن هاوڵاتیانی چین بەناوی تازەییەوە مریشکی زیندوو بکڕن و لە دوکانێکدا یان لە ماڵی خۆیاندا سەریببڕن.

پێشبینیدەکرێت ئەم بڕیارەی چین بە هۆکاری ئەو هەڵڵایانە بێت کە لەسەر ئەو وڵاتە دەنگی دایەوە و داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد سنورێک  بۆ شێوازی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان دابنێت.

تاوەکو ئێستا، بەڵگەکان بۆ ئەوە دەچن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە یەکێک لە مارکێتەکانی فرۆشتنی ئاژەڵان لە شاری وهانی چین بڵاوبووەتەوە.