سەردێڕ:

​وێنە.. لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-07-04

7376 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی دەستگیرکرد، کە ویستبووی لە مارکێتەکانی هەولێردا ساغی بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، كەسێکیان بە ناوی (م.ا.ب) بە تۆمەتی ساختەكردنی بڕێك دۆلاری ئەمەریكی دەستگیركرد، كە ویستبووی لە ماركێتەكانی شاری هەولێردا ساغی بكاتەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتباری ناوبراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، وتەی لێوەرگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە."

باس لەوەشکراوە، "ئێستاش بەپێی ماددەی (٢٨٤) لە یاسای سزادان، بەند كراوە و رووبەڕووی یاسا كراوەتەوە."