سەردێڕ:

پێش ١٢ هەزار ساڵ مرۆڤ چی کردووە؟

فۆتۆ: 
2020-07-04

13761 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ئەشکەوتێکی نیمچەدوورگەی یوکاتان لە مەکسیک، مرۆڤەکان پێش ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر خەریکی هەڵکۆڵینی زەوی بوون بۆ دۆزینەوەی گڵەسورە (خۆڵی رەنگ سور).

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بەشێک لە توێژینەوەیەکی زانایان لەسەر مرۆڤەکانی پێش مێژووی نوسراو لە ئەمریکای لاتین بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای ١٠٠ جار چوونە ژێر ئاوی ئەشکەوتەکە (ئەشکەوتەکە لە ئێستادا ژێرئاو کەوتووە و پێش ١٢ هەزار ساڵ وانەبووە)ى نیمچەدوورگەی یوکاتان لە مەکسیک و زیاتر لە ٦٠٠ کاتژمێر گەڕان و کۆڵینەوە تێیدا، دەرکەوتووە کە مرۆڤی ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر خەریکی هەڵکۆڵینی ناوچەکە بوون.
11,000-year-old mine in underwater cave surprises archaeologists

ئاماژە بەوەشکراوە، وەکو بەڵگە بۆ توێژینەوەکەیان، لێکۆڵەران توانیویانە ئامێری هەڵکەندنی وەکو پیکی شکاندنی بەرد و پاچی کونکردن و ئاگردان بۆ دابینکردنی رۆشنایی بدۆزنەوە.
11,000-year-old mine in underwater cave surprises archaeologists

لەبارەی هۆکاری هەڵکەندنی ئەشکەوتەکە لەلایەن مرۆڤەکانی پێش مێژووەوە، زانایان رایانگەیاندووە، لەبەرئەوەی ئەشکەوتەکە وەکو کانێکی گڵەسورە و جۆرەکانی دیکەی گڵ وایە، هۆکاری سەرەکییان بۆ گەڕان بووە بەدوای گڵەسورەدا و پاشان بەکارهێنانی لە بیناسازیی و تەنانەت وێنەکێشانیشدا.
11,000-year-old mine in underwater cave surprises archaeologists

لە توێژینەوەکانی پێشووتریشدا، ئەوە ئاشکراکرابوو کە مرۆڤەکان لە سەرانسەری زەویدا بۆ ماوەی سەدان هەزار ساڵ خەریکی دۆزینەوە و بەکارهێنانی گڵەسورە بوون و تەنانەت نیاندەرتاڵەکانیش بەکاریانهێناوە.