سەردێڕ:

کلینتۆن بە کارێکی ئابڕوبەرانەی دیکە تۆمەتبار دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-04

14901 جار خوێندراوەتەوە

بۆ جارێکی دیکە، بیڵ کلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا روبەڕوی تۆمەتێکی سێکسی بووەتەوە کە دەوترێت بۆ کاتی سەرۆکایەتییەکەی دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بیڵ کلینتۆن پەیوەندی سێکسی لەگەڵ گیسلێن ماکسوێڵ کە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی بەریتانیە هەبووە و ئەوەش هەڵڵایەکی گەورەی میدیایی دروستکردووە.

رۆژنامەکە دەشڵێت، بەپێی ئەو کتێبەی گیسلێن ماکسوێڵ لەسەر جێفری ئیپستن نوسیویەتی، کە کەسایەتیەکی ئەمریکییە و بە نەخۆشی پیدۆفایل و بەکارهێنانی کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ مامەڵەی سێکسی تۆمەتبارکراوە و ساڵی پار لە زینداندا لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا، ماسکوێڵ و کلینتۆن چەندینجار کاری سێکسیان ئەنجامداوە.

گیسلێن ماکسوێڵ و جێفری ئیپستن هاوڕێی یەکتری بوون و لەدوای گیانلەدەستدانی لە زیندان، کە دەوترێت خۆکوژیی بووە، دەستیدایە نوسینی کتێبێک و پەردەی لەسەر کۆمەڵێک نهێنی ژیانی ئیپستن هەڵدایەوە.
Ghislaine is accused of luring underage girls so that Jeffrey Epstein could sexually abuse them

لە بەشێک لە کتێبەکەدا هاتووە، کە بیڵ کلینتۆن لە گەشتەکانی دەرەوەیدا، ماکسوێڵی لەگەڵ خۆی دەبرد و لە فڕۆکەی تایبەتی جێفری ئیپستندا کاری سێکسیان ئەنجامدەدا. دەشڵێت، جگە لەوە، بیڵ کلینتۆن زوو زوو سەردانی ماڵی تایبەتی ماکسوێڵیشی دەکرد.
Ghislaine Maxwell standing with Bill Clinton in the door of Epstein's 'Lolita Express' jet

 لەلایەکی دیکەوە، ئەنجڵ ئۆرینا، وتەبێژی بیڵ کلینتۆن رایگەیاندووە، "ئەو قسانە بۆ ئەمڕۆ، بۆ سبەینێ و بۆ ساڵانی داهاتووش هەر درۆیە."

پێشتریش، بیڵ کلینتۆن بەوە تۆمەتباردەکرا کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مۆنیکا لەوینسکی، کارمەندی کۆشکی سپیدا هەبووە و بۆ ئەوەش، کۆنگرێسی وڵاتەکەی لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجامدا، بەڵام دەنگی پێویست بۆ تاوانباربوونی نەدرا.
Monica Lewinsky scandal to be retold in American Crime Story - BBC ...

لەبارەی پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ لەوینسکی، کلینتۆن رایگەیاندبوو، بۆ یارمەتیدانی خۆی بووە لەو فشارە دەروونییەی بە بۆنەی بوونە سەرۆکەوە روبەڕوی بووەتەوە.