سەردێڕ:

شارەزایەکی باڵای ئەمریکا کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-07-04

38023 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پەیمانگا نیشتیمانییەکانی تەندروستيی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەیەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەژێر ناوی پڕۆسەی کرداری خێرا دایناوە، ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.

فرانسیس کۆڵنس بەڕێوەبەری پەیمانگا نیشتیمانییەکانی تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم بەرنامەیەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە پەلەکردن لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەژێر ناوی پڕۆسەی کرداری خێرا هیوابەخشە و لە کۆتای ئەمساڵدا ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم بەرنامەیە ئامانجی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی چالاک و سەلامەتە تاوەکو لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بتپارێزێت، وتیشی، "رەنگە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢١، بتوانین ٣٠٠ ملیۆن دۆز لەم ڤاکسینە بەرهەمبهێنین."

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە رۆژی ملیۆنێک تاقیکردنەوەی خێرا تاوەکو ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدات، بۆئەوەی خوێندنگاکان و چالاکییە وەرزشییەکان دەستپێبکاتەوە.

بەپێی دوایین ئامار، رێژەی توشبووان لە ئەمریکا دوو ملیۆن و ٨٩٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٣٥ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.