سەردێڕ:

پارێزگای هەولێر بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-04

27171 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر و قایمقامی قەزاکانی سەر بە پارێزگاکە کۆدەبنەوە و تێیدا، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدەن.

محەمەد عامر، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تەمموزی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و قایمقامەکانی پارێزگاکە لە بارەی رێکاری نوێی قەدەغەی هاتوچۆوە کۆدەبنەوە تیایدا بڕیار و رێکاری نوێ دەردەکرێت.

پێشتر، پارێزگای هەولێر قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ٣٠ی مانگی رابردووەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٤ی ئەم مانگە راگەیاند. هاوکات، ئەو بڕیارە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر، بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانیشیەوە گرتەوە.

بەپێی ئەو دەسەڵاتەی وەزارەتی ناوخۆ پێیداون، هەریەک لە پارێزگاکانی هەرێم لای خۆیانەوە دەتوانن قەدەغەی هاتوچۆ و هەر رێکارێکی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رابگەیەنن.