سەردێڕ:

توێژینەوەیەک زانیاری دڵخۆشکەر لەبارەی بەرگری جەستەی مرۆڤ بەرامبەر کۆرۆنا دەخاتەڕوو

فۆتۆ: 
2020-07-03

37756 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی سوید چەند زانیارییەکی نوێ و دڵخۆشکەر لەبارەی وەڵامدانەوەی بەرگری جەستەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد و باس لەوە دەکەن، مانەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی توشبوودا دەرئەنجامی باشی دەبێت.

توێژەرانی پەیمانگای کارۆلینسکا لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە وڵاتی سوید رایانگەیاند، بەرگری جەستەی مرۆڤ زۆر لەو رێژەیە زیاترە کە توێژینەوەکاندا باس دەکرێت، دەشڵێت، "تاوەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە جەستەدا بمێنێتەوە، ئەوا بۆ بەرگری جەستەی توشبووەکە باشترە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە، لە حاڵەتە پێشکەوتووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، جەستەی توشبووەکە بەرگری جەستەی بەرامبەر ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت و بە بەهێزتر روبەڕوی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە."

لە توێژینەوەی تیمە سویدییەکەدا، توێژینەوە لەسەر دژە تەنی زیاتر لە ٢٠٠ کەس کراوە و دەرکەوتووە دوو لەسەر سێ ئەو کەسانە دژە تەنێکی چالاکیان هەیە و توانای بەرگری جەستەیان بەهێزە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سێ دەرمانیان هەیە کە چاوەڕواندەکرێت ببنە ڤاکسین بۆ کۆرۆنا و هەرسێکیان دەرمانی باشن، ئەوەشی خستەڕوو، پێیانوایە بە زووی ئەو دەرمانانە دەبنە ڤاکسینێکی سەرکەوتوو و بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن.