سەردێڕ:

لە تەقینەوەی کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە تورکیا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-03

5264 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی یاری ئاگرین چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی تر برینداربوون.

سولەیمان سیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەکی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەقی ساکاریا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕان بەدوای سێ کەسی دیکە بەردەوامە.

وتیشی، کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆتایی هاتووە و دەست بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت.

لای خۆیەوە فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاندووە، لە روداوەکەدا ١٠٨ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و برینی ٤٨ کەسیان سوک بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چارەسەرکردنی ٦٠ کەسیش بەردەوامە.