سەردێڕ:

ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەکانی سلێمانی درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-03

54007 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە راگرتنی دەوامی فەرمانگەکانی درێژکردەوە و دەڵێت، تاوەکو ١٠ی ئەم مانگە، راگرتنی دەوامی زۆرینەی فەرمانگەکان درێژکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیار و رێنماییەکی نوێی تایبەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، تاوەکو رۆژی ١٠ی تەممووز درێژکراوەتەوە

درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی دەوامی فەرماگەکانی پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە، لە ٢٧ی مانگی رابردوودا، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، ماوەی راگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومیەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تاوەکو ٤ی تەمموز درێژکردەوە.