سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باڵەکایەتی سێ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-03

22232 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە باڵەکایەتی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، لەسەر رێگای گوندی ئێنێی سەر بە ناوچەی باڵەکایەتی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، "لە ئێستادا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان گوازراونەتەوە."

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن و لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون."

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.