فۆتۆ:
2020-07-03
31396 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەو ماددە سپیەی لە ناوچەی کوینزی ویلایەتی ماساچوستس دەرکەوتووە بەفری مانگی تەمموز نەبووە، بەڵکو کەفی مادەی ئاگرکوژێنەوە بووە و لە ئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی وێستگەیەکی سوتەمەنی رویداوە.
لەوبارەیەوە، پۆلیسی ناوچەی کوینزی ویلایەتی ماساچوستس رایگەیاندووە، بەفر لە تەمموزدا نەباریوە، بەڵکو شۆرتی کارەبا لە سیستمی وێستگەی سوتەمەنی ناوچەکەدا روویداوە و بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی، مادەی ئاگرکوژێنەوەکە بە شێوەی کەف باریوە و دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەشی، خەڵک پێیانوابووە کە بەفر باریوە.
راشیگەیاندووە، کە بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و کێشەی هەناسەتەنگییان بۆ دروستبووە.