سەردێڕ:

ئیسرائیل یەکەیەکی هەواڵگریی بەناوی ٩٩٠٠ دروستکرد

فۆتۆ: 
2020-07-03

6610 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل یەکەیەکی هەواڵگریی بەناوی ٩٩٠٠ دروستکرد کە رێگای تەکنەلۆژیاوە چالاکییەکانی ئەنجامدەدات.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سوپای وڵاتەکەیان یەکەیەکی هەواڵگریی بەناوی ٩٩٠٠ جیاکردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنی تایبەت ئەنجامدەدات و لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاوە شەڕی نەیارەکانی دەکات.
Israel to arm students on autism spectrum with cybersecurity ...

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەرکی سەرەکی یەکەی ٩٩٠٠ کۆکردنەوەی زانیاریی دەبێت لە رێگەی سەتەڵایت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، رۆبۆتەکان و سەرچاوە مرۆییەکانەوە بۆ سوپای وڵاتەکەیان.
First German Air Force pilots arrive in Israel to train on ...

باس لەوەشکراوە، پێش ئەوەی سوپای ئیسرائیل بچێتە ناو شەڕێکەوە، ئەو یەکە هەواڵگرییە بە شێوەی ڤیدیۆیی هەموو رێگا و نەخشەی شوێنی شەڕەکەیان پێنیشاندەدات چونکە لە هەرشوێنێک بیەوێت رۆبۆتەکانی جێگیردەکات.
Military intel makes West Bank a priority ahead of possible ...

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل پلانێکی پێنج ساڵەی بۆ بەرەوپێشبردن و نوێکردنەوەی لایەنە جیاوازەکانی سوپاکەی داناوە.