سەردێڕ:

پیاوێک بە ئوتومبێل بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی کەنەدای گرت

فۆتۆ: 
2020-07-03

10571 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک کە سەربازی سوپای کەنەدایە، لە رێی ئوتومبێلێکەوە بەردەم ماڵەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بۆ ماوەیەک گرت و دواتر دەستگیرکرا.

میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە، پیاوێک لە رێگەی ئوتومبێلێکی جۆری پیکاپەوە دەرگای سەرەکی شوێنی نیشتەجێبوونی جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیانی گرتووە و پاش چەند کاتژمێرێکی کەم دەستگیرکراوە.
Armed Canada military man detained near PM's residence | World ...

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە کاتی رووداوەکەدا، سەرۆک وەزیران و خێزانەکەی لە ماڵەوە نەبوون و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
Canadian police stand guard outside Rideau Hall in Ottawa, Canada on 2 July, 2020

لەوبارەیەوە، پۆلیسی شاهانەی کەنەدا رایگەیاندووە، کە پیاوەکە ئەندامی سوپای وڵاتەکەیانە و هۆکاری ئەو رەفتارەی هێشتا روون نەبووەتەوە.
A Canadian police officer walks by Rideau Hall near the grounds of the Ottawa estate