سەردێڕ:

یۆنان هۆشداری بە تورکیا دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-03

52802 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی یۆنان هۆشداری دەدەنە توررکیا لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتە لە دەریای ئیجەدا دەشڵێن، ئەگەر گرژييەکان زياد بکات روداوی نەخوازراو رودەدات.

کۆنستانتینۆس فلۆرۆس، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای نیشتیمانی بەرگری یۆنان رایگەیاند، دەريای ناوەڕاست بۆ ئەمريکا و ڕوسيا و ناتۆ و يەکێتی ئەوروپا گرنگە و ئاڵۆزترکردنی گرژییەکان لەو ناوچانەدا تەنها روبەڕوی یۆنان نابێتەوە، بەڵکو روبەڕوی وڵاتانی زلهێزیش دەبێتەوە.

ڕاشيگەياند، ئەگەر ئەنقەرە سوربێت لەسەر ئاڵۆزترکردنی گرژییەکانی نێوانيان لە دەریای ئیجە ئەوا کارەساتی نەخوازراو رودەدات و دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت بۆ تورکیا.

هەريەک لە يۆنان و تورکيا ئەندامی ناتۆن  و دەيەيەک دەبێت کێشەی سنور لە نێوانياندا هەيە و بەم دواييانەش گرژييەکانی نێوانيان ڕووی لە هەکشان کردووە، بە تايبەت دوای واژۆ کردنی ڕێککەوتنێک لە ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان ليبيا و تورکيا بۆ گواستنەوەی شتومەک و کەلوپەل لە ڕێگەی دەريای ناوەڕاستەوە نزيک لە سنوری يۆنان.