سەردێڕ:

دەستەی دەسپاکی: چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەین

فۆتۆ: 
2020-07-03

6573 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم رایگەیاند، چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەن و ھەماھەنگییان لەگەڵ حکومەتدا هەیە و لە ماوەی سێ مانگدا یاسای چاکسازی جێبەجێ دەکرێت.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم بە ماڵپەری فەرمی پارتی وتووە، کۆپی ئەو پەیڕەوانەیان کە لەلایەن حکوومەتەوە دەرچوون بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە و ئەو ڕێنمایییانەی ئێستاش دەرچوون جێبەجێکردنی یاساکەیە، ئەوانەشی بە کارێکی باش وەسفکردوە.

باسی لەوەشکردوە، کە ھەر وەزارەتێک لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی وەزیر، یان بەرپرسێکی دیکە پێک هێناوە، بۆ ئەوەی ئەوە بەشەی یاساکە جێبەجێ بکەن کە پەیوەندی بە وەزارەتەکەیانەوە هەیە و لە بەڕێوبەرایەتییەکانیش لیژنەی لاوەکی پێکهێنراوە کە بەرپرسە لە کاروبارەکانی فەرمانگەکە و وردبینیکردنی دۆسیەی فەرمانبەرەکانی خۆی.

ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت، ئەوان لە دەستەی دەسپاکی هەرێم چاودێریی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن و کۆمەڵێک لیژنەیان پێکھێناوە و ھەماھەنگیمان لەگەڵ حکومەت ھەیەدا و لەماوەی سێ مانگدا یاساکە جێبەجێ دەکرێت و ئەوانیش وردبینی لە جێبەجێکردنیدا دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەگەڵ ئەوەی یاساکە پارە بۆ حکومەت دەگێڕێتەوە و پێدانەوەی مافیشە بە کەسێک کە غەدری لێکراوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسای چاکسازیی خستووەتە جێبەجێکردنەوە، کە بەو پێیە گۆڕانکاری لە بەشێک لە ئیمتیازات و دەرماڵەی موچەخۆران و خانەنشینیدا دەکرێت.