سەردێڕ:

ترەمپ: پشکنینی زۆر هۆکاری زۆری رێژەی توشبوون بە کۆرۆنایە لە ئەمریکا

فۆتۆ: 
2020-07-03

7167 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هۆکاری زۆری رێژەی توشبوون لە وڵاتەکەیدا بۆ زۆری پشکنینی پزیشکی دەگەڕێتەوە. دەشڵێت، "رێکارەکانی ئێمە باشترە لە هەر وڵاتێکی دیکە."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لەوەی هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوونی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی، بۆ ئەنجامدانی رێژەیەکی زۆری پشکنین دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت، "هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە رێژەی مردن، لە بەرامبەر توشبووندا نزمە."

دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆیدا ئەوەشی وتووە، کە توشبووە گەنجەکان بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان چاکدەبنەوە.

لەناو وڵاتانی دنیادا، ئەمریکا بە تۆمارکردنی نزیکەی سێ ملیۆن توشبووی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٣١ هەزار کەس، لە پلەی یەکەمدایە.

ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا بوون لە سەرانسەری جیهاندا ١١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش، زیاتر لە شەش ملیۆنی بە فەڕمی چاکبووەتەوە. هاوکات، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە زیاتر لە ٥٢٤ هەزار کەس.