سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-03

13116 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکاندا لەلایەن سەرۆکی فەڕەنساوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستیلەکارکێشایەوە.

کۆشکی ئیلیزێی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت، کارەکان راییدەکات.

میدیاکانی فەڕەنساش باسیان لەوەکردووە، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی کۆمەڵێک گۆڕانکاریدایە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستیپێکردووە.

لە ناوەراستی مانگی رابردوودا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، کە دەیەوێت سەرۆکایەتییەکەی بە تەواوی نوێبکاتەوە و بۆ ئەوەش، گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی حکومەتی وڵاتەکەیدا دەکات.

چاودێرانی دۆخی سیاسی فەڕەنساش پێیانوایە، لەبەرئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکی زۆر لە بەرامبەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەچوون، ئەوا ئیمانوێل ماکرۆن، وەکو ئامادەکارییەک بۆ دوو ساڵی ئایندەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دەیەوێت شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات و کەسانی چواردەوریشی بگۆڕێت.