سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی ڕۆچوونی زەوی کە بە هۆیەوە ١٦٠ کرێکار گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-03

31165 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی داڕمانى كانێكى دەركردنى بەردى يەشم لە ميانمار ١٦٢ كرێكار گيانيان لەدەستدا.

لە ڕوونکردنەوەیەکیدا بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوە و بەرگريى شارستانى ميانمار دەڵێت، دواى ئەو بارانە بە خوڕەى كە لە هەرێمى كاچين باريوە، داڕمان لە كانێكى بەردى يەشم لە شارۆچكەى هپاكانت روويدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بەهۆی داڕمانی کانەکەوە ١٦٢ كرێكار گيانيان لەدەستداوە و ٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە نزیکەی ٢٠٠ کرێکار لە کانەکەدا کاریانکردوە و پێدەچێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون زیاتر بێت.