سەردێڕ:

لە ڕانیە باندێکی دزیكردن دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-07-03

5124 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕانیە باندێكی دزیكردن كە لە  چوار کەس پێكهاتوون و چەند تاوانێکی دزیان ئەنجامداوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە ڕانیە باندێكی دزیكردن كە لە  چوار کەس پێكهاتوون و چەند تاوانێکی دزیان ئەنجامداوە دەستگیرکران."

دەشڵێت، "ئەو باندە سەرجەمیان لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠١ن و دانیشتووی ناو قەزای ڕانیەن".

ئاماژە بەوەشكراوە، "پاش کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

باس لەوەشكراوە، "دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیکاپ کە یەكێك لە تاوانی دزیكردنەكانی پێ ئەنجامدرابوو".