سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەت: لە چاکسازیی بەردەوامدەبین

فۆتۆ: 
2020-07-02

8400 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، چاکسازی کارێکی ئاسان نییە و خەڵکانێکیش هەن بەهۆی بەرژەوەندییەکانەوە ڕێگری لێدەکەن، دەشڵێت، بەهۆی ڕێکخستەوەکانیانەوە داهاتی ناوخۆ بۆ دوو هێندە زیادیکردوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نەهێشتنی گەندەڵی و نەهێشتنی بەرتیل وەرگرتن بەشێکە لە چاکسازییەکانیان و ئەو خەرجیانەش کە پێویست نەبوون نەیانهێشتوون.

باسی لەوەشکرد کە هەوڵیانداوە داهاتی ناوخۆ زیاد بکەن و بەڕێکخستنەوەی داهاتەکان داهاتی ناوخۆ بۆ دوو ئەوەندە زیادبووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە قەیرانی دارایی دروستبووە و کێشە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا دروستبووە.

سەرۆکی حکومەت جەخت لەوەشدەکاتەوە، کە هەندێک کەس هاوکار نین یان ڕێگری دەکەن لەوەی چاکسازی بکرێت، چونکە بەرژەوەندییەکانیان زیانی پیدەگات، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر جێبەجێکردنی.