سەردێڕ:

مژدە مەحمود: ئەوانەی دەڵێن هەرێم پەنجا ساڵ لەپێش بەغداوەیە با سەیری بینای ئەنجومەنی وەزیران بکەن

فۆتۆ: 
2020-07-02

19967 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی باس لەوەدەکەن کە هەرێم ٥٠ ساڵ لە پێش عێراقەوەیە، ئەوا دیارە خەوتوون و نازانن کە بینای پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانیش دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سەدام.

مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەوانەی دەڵێن هەرێم ٥٠ ساڵ لە پێش عێراقەوەیە، دیارە خەوتوون و نازانن کە ئێستاش نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لەگەڵ بینای ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان، هی سەردەمی سەدامە و ئەو دروستیکردووە."

راشیگەیاند، "پێمبڵێن حکومەتێک بە ٢٩ ساڵ نەتوانێت بینایەک بۆ خۆی دروستبکات، پێشکەوتووی چییە؟ مەگەر لە دزی و گەندەڵی و پارەبردن بۆ چەند بنەماڵەیەکی دیاریکراو لە پێش بەغداوە بن."

چەند رۆژێک لەمەوبەر، بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، عێراق تەنها توانیویەتی موچە دابینبکات، بەڵام لە ڕووی خزمەتگوزاری و پێشکەوتنەوە هەرێم ٥٠ ساڵ لە پێش بەغداوەیە.