سەردێڕ:

لە سلێمانی کەسێک هاوسەرەکەی کوشت و شەش کەسی دیکەشی بریندارکرد

فۆتۆ: 
2020-07-02

82450 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو، بەهۆی كێشەی خێزانیەوە لە نێوان دوو هاوسەردا، پیاوەکە ژنەکەی کوشتووە و دواتر، شەش کەسی دیکەشی بریندارکردووە کە یەکێکیان خوشکی خۆیەتی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بە مەبەستی چارەسەركردنی کێشەی نێوان ئەو دوو هاوسەرە، شەوی رابردوو، كەسوكاریان كۆبوونەتەوە، بەڵام لە كاتی دەمەقاڵە لە نێوان ژن و پیاوەكەدا دروستبووە و پیاوەكە تەقەی لە ژنەكەی كردووە و كوشتویەتی.

هاوکات، پیاوەکە شەش كەسی دیکەشی لە كەسوكاری هاوسەرەكەی و خوشكێكی خۆی برینداركردووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

بە وتەى لێپرسراوى راگەیاندنى هێزەکانى ٧٠، هەردووکیان سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەن و بەشێک لە بریندارەکانیش پێشمەرگەن، باس لەوەشدەکات لەدواى تەواوبوونى دادگاى مەدەنى، لێپرسینەوە لەوکەسانە دەکەن کە سەر بە وەزارەتەکەیانن و بە چەکەکانیان لە رووداوەکەدا بەشداربوون.