سەردێڕ:

لە هەولێر كەسێك كوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-02

75284 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك كوژرا، بە پێی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی، ئەو كەسەی كوژراوە ناوبژی كردووە.

ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "كاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێك كە لە دایكبووی ساڵی ١٩٧١ بە ناوی مەجید بەكر بە هۆی دروستبونی دەمەقاڵێ كوژرا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ئێستادا ھەردوولایەن کە شەڕییان بووە، دەستگیرکراون".

بە پێی زانیارییەكانی محەمەد عامر، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، "دەمەقاڵێ لە نێوان دوو خاوەن نووسینگەی خانوبەرە لە ناحیەی بنەسڵاوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر دروستبووە و دواتر لە ئەنجامی تەقەكردن، كەسێك كە ناوبژی كردووە كوژراوە".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، چەند ڕۆژێكە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن زیادیكردووە.