سەردێڕ:

یوسف محەمەد دەستبەرداری موچەی خانەنشینی هەرێم نابێت

فۆتۆ: 
2020-07-02

12681 جار خوێندراوەتەوە

یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان چوار ملیۆنی خانەنشینی پەرلەمانی كوردستان ڕەتناكاتەوە لە كاتێكدا ئێستا ناوبراو لە بەغدا موچەی خۆی و پاسەوانەكانی ٢٥ ملیۆن دینارە و بۆ هەمیشەش خانەنشین دەبێت.

یوسف محەمەد، سەرۆكی  خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە نوسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، تا بە دیهاتنی مەرجە گشتیەكانی خانەنشینی خانەنشین نابم.

یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا کە بۆ دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێم ناردووە هاتووە، "بەندە وەك سەرۆكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان، مامەڵەی خانەنشینی نەكردووە و ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم."

لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕێی ئەم نوسراوەشەوە ئاگادارتان دەكەم كە تا بە دیهاتنی مەرجە گشتییەكانی خانەنشینی خانەنشین نابم."

رۆژی یەکی تەمموزی ٢٠٢٠، چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وەک یەکەم پەرلەمانتار فۆرمی رەتکردنەوەی هەتاهەتایی خانەنشینیان  پڕکردەوە و دەستبەرداری موچەی خانەنشینی بوون.