سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-02

10212 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٨٦ چاکبوونەوە و دە گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٨٦ لە سلێمانی، ٦٨ لە گەرمیان، ٧٣ لە هەولێر و ٢٣ لە ڕاپەڕین و چوار لە دهۆك."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٨٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٥٦ لە هەولێر، ١٢ لە ڕاپەڕین و نۆ لە گەرمیان و چوار لە دهۆک و پێنج لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "دە حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی و دوو لە گەرمیان و یەک لە ڕاپەڕین و دوو لە هەولێر."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا شەش هەزار و ٦٥٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ١٦٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٢٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.