سەردێڕ:

​ئومێد خۆشناو: ئەوانەى موچەکانیان دەبڕدرێت لەحزب بۆیان قەرەبوو دەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-07-02

46263 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەى موچەکانیان دەبڕدرێت، لەحزب بۆیان قەرەبوو دەکەنەوە.

ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى بە میدیاکانى نزیک لە حزبەکەى راگەیاندووە، ئەو کەسانەى لە ئەنجامى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى موچەکانیان دەبڕدرێن و سەر بە پارتیین، حزب قەرەبوویان دەکاتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەزاران کەس موچەکانیان هەڵدەوەشێتەوە کە خەڵکى هەرێمن، ئەگەریش کەسێک شیاوى ئەوەبێت سێ ملیۆن دینارى پێ بدرێت ئەوا حزب پێى دەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەس رێگرى لەچاکسازى نەکردووە، دەبێت یاساى چاکسازى جێبەجێبکرێت و پارتى خۆى بە خاوەنى یاساکە دەزانێت و شانازیشى پێوەدەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو سەرۆک فراکسیۆنەى پارتى باسى لەوە نەکردووە حزب پارەى لەکوێ بووە تا بیدات بەو ئەندامانەى کە بڕیارە بەهۆى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازییەوە موچەکانیان ببڕدرێت.