سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ منداڵێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-02

11209 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای سۆران، منداڵێک لە شاخ کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدۆ ڕۆستایی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ دانیشتوی بناری زارگە لە باڵەکیان توشی رووداوی هەڵدێران بوو لە شاخی گۆڕەز و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا."

ئاماژەی بەوەشكرد، "بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان و کەسوکارەکەی تەرمەکەیە لە شاخ هێنرایە خوارەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سۆران کرا."

ساڵانە بەهۆی رووداوی هەڵدێران لە شاخ چەندین کەس گیانلەدەستدەدەن، کە ئەو کەسانە بە گشتی پیشەیان شوانە یان بۆ کاتبەسەربردن سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.