سەردێڕ:

بەشێک لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لە سلێمانی گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-07-02

5337 جار خوێندراوەتەوە

 بەشێک لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە گردبونەوە و ڕێگای سەرەکەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی کارگەکەیان داخست.

ئەو کرێکارانە ژمارەیان ٤٩ کرێکارە و سەرجەمیان دانیشتوی گوندی چەقژن، کە کارگەکە کەوتووەتە سنوری گوندەکەیانەوە، ئەوان دەڵێن، پێیان وتراوە گرێبەستەکەتان بەتاڵ کراوەتەوە و مافی کارکردنتان نییە لێرە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، زیاتر  لە شەش ساڵە لەو کارگەیە کار دەکەن، بەڵام تا ئێستا بیمەی کۆمەڵایەتیان بۆ دابین نەکراوە.