سەردێڕ:

ئەمریکا فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان دروستکرد

فۆتۆ: 
2020-07-02

10187 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی فەرمی سوريا رايگەياند، ئەمريکا فڕۆکەخانەيەکی سەربازیی لە دەوروبەری شاری حەسەکەی باکوری سوریا دروستکردووە.

ئاژانسی فەرمی سوريا رايگەياند، هێزەکانی ئەمريکا بۆ جێگيرکردنی دەسەڵاتيان لە سوريا و دزينی نەوتی ئەو وڵاتە، بنکەيەکی ناياساييان کردووەتەوە کە پێکدێت لە فڕوکەخانەيەکی سەربازی لە ناوچەی يەعروبييە لە دەوروبەری حەسەکە.

باس لەوەشکراوە، ئەو بنکەيە دەکەوێتە ناوچەيەک لەنێوان گوندی ئم خايف و سايلۆکانی تل ئالۆ، کە بەدوری هەشت کيلۆمەتر دەکەوێتە باشوری شاری يەعروبيە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمريکا هەزاران بارهەڵگر و چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە ناياسایی بردووەتە حەسەکە بۆ زياتر چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆيان بەسەر سامانی ناوچەکەدا.