سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری دێرەلوکیان بۆردومان کرد

فۆتۆ: 
2020-07-02

3438 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی زنجیرە چیاکانی گارەی سنوری ئامێدیان کرد.

نیھاد ئورەماری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووجار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای گارەی سنوری ئامێدیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، "تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان ئاشکرا نەکراوە."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە ١٧ی مانگى حوزەیرانى ٢٠٢٠وە تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستپێکردووە و بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر ناوچە و گوندەکانی هەرێم.

Image may contain: sky, outdoor and natureImage may contain: mountain, sky, outdoor and natureImage may contain: mountain, sky, nature and outdoor, text that says 'NRT DIGITALMEDIA Digital Media NRT'