سەردێڕ:

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دژی کەمکردنەوەی موچەکانیان گردبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-02

9332 جار خوێندراوەتەوە

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دژی کەمکردنەوەی موچەکانیان گردبوونەتەوە و باس لەوە دەکەن، "لە بایکۆتکردنی دەوام بەردەوامدەبن، هەتا ئەو بەڵێنانەی پێیاندراوە بۆیان جێبەجێدەکەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی دژی کەمکردنەوەی موچەکانیان گردبوونەوە و یەکێک لەو کارمەندانەش باس لەوەدەکات، "بە گیرفانی بەتاڵەوە دەوام ناکرێت و ئەو ڕۆژەی موچە وەرگیراوە من و دەیانی تر لەسەر موچەکەوە قەرزاربووینەتەوە."

کارمەندێکی دیکەی هاتوچۆش ئەوەی خستەڕوو، "بایکۆتکردنی دەوام ناشکێنین هەتا ئەو لێبڕینی موچەیەمان بۆ چارەسەر نەکەن."

کارمەندێکی دیکەی هاتوچۆش رایگەیاند، "پێمان وتراوە هەرکەسێک نەیەتەوە سەر ئەرکەکەی خۆی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان و لە ئێستاشدا لێبڕینی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەشێک لە هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، "سەرپێچیکردنی هاتوچۆ زیادیکردووە."