سەردێڕ:

وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن

فۆتۆ: 
2020-07-02

14358 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر توركیادا دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، ١٣ى ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی توركیا كۆدەبنەوە.

راشیگەیاند، دانیشتنەكە لەسەر داوای فەرەنسا بووە و تایبەتیش دەبێت بە پرسی توركیا.

لۆدریان ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتریش بەهۆی پشكنینی توركیا لە ناوچە ئابوورییەكەی قوبرس، بۆ دەستکەوتنى نەوت و وزە، یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندووە و رەنگە ئەم جارە سزای زیاترى بەسەریدا بسەپێندرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپاى تورکیا بە فەرمانى رەجەب تەیب ئەردۆغان و پەرلەمانى ئەو وڵاتە، لە ئێستادا بەبیانووى بوونى گەریلاکانى پەکەکە بەردەوام بۆردومانى ناوچە سنورییەکانى هەرێم دەکات و دەستوەردانیشى کردووە لە هەریەک لە وڵاتانى لیبیا و سوریا و بەشە یۆنانییەکەى قوبرس.