سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێک لە سلێمانی ئامێرێکی هەناسەدانی دەستکردی دروستکردووە

فۆتۆ: 
2020-07-01

13850 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی شاری سلێمانی، ئامێرێکى دروستکردووە کە دەتوانێت وەک ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بۆ توشبووانى کۆرۆنا سودى لێوەربگیرێت.

دانیار گەنجێکی شاری سلێمانییە و تەمەنی ١٨ ساڵە و خوێندکارى ١٢ى زانستییە و بە وتەى خۆى ئەو ئامێرەی دروستیکردووە بە ماوەى ١٢ رۆژ تەواویکردووە، ئامێرەکە بە جۆرێک دروستکراوە کە دەتوانێت لە کاتى نەبوونى کارەبادا بە پاترى کاربکات.

ئامێرەکە لە هەر خولەکێکیشدا دەتوانێت بڕ و خێرایی هەناسەدانى پێویست بدات بەو کەسەى پێویستى پێی دەبێت، دانیار دەڵێت، نمونەی ئەو ئامێرەى کە دروستى کردووە ئێستا لە بەشێک لە وڵاتانى دنیادا بەکاردەهێندرێت.