سەردێڕ:

ڤۆڵکسواگن کارگەیەکى دروستکردنی ئۆتۆمبێلى لە تورکیا هەڵوەشاندەوە

فۆتۆ: 
2020-07-01

9043 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى ڤۆڵکسواگن ئەڵمانى تایبەت بە دروستکردنى ئۆتۆمبێل، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەى دروستکردنى کارگەیەکى ئۆتۆمبێل لە تورکیا.

بە پێی راپۆڕتێکى ئەڵمانى، ئەو کۆمپانیایە ئەمرۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، کە بەهۆى رێکارەکانى خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا و بارى ئابورى وڵاتەکەى ئەو پرۆژەیەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

گۆمپانیاى ڤۆڵکسواگن، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانى ئەڵمانى تایبەت بە دروستکردنى ئۆتۆمبێل، ئەو کۆمپانیایە پلانى بۆ ئەوە داڕشتبوو کەوا لقێکى کارگەکەى لە ناوچەى مانسیا لە کەنارئاواى رۆژئاواى تورکیا بە بڕى ١.٤ ملیار دۆلار بکاتەوە.