سەردێڕ:

پۆڵا تاڵەبانی: یەکێتی ئۆتۆمبێلی بۆ ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی کڕیووە

فۆتۆ: 
2020-07-01

19018 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێل بۆ چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی کڕدراوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بووە نەک بۆ کاری تر.

پۆڵا تاڵەبانى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، یەکێتى ئۆتۆمبێلى بۆ چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی کڕیوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بۆیان کڕاوە نەک بۆ کاری تر، دەشڵێت، "ئەوئۆتۆمبێلانە بەپێى پێویستی کڕدراوە و کەسێکى حزبیش بۆ ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانى ئۆتۆمبێلى پێویستە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ بەشێکى زۆرى ئەندامانى سەرکردایەتى ئۆتۆمبێل کڕدراوە و ئۆتۆمبێلەکانیش سادەن و ئەوانەشى بۆیان نەکڕدراوە خۆیان خاوەنى ئۆتۆمبێلن."