سەردێڕ:

لە هەولێر دوو هەزار و ٢٦٠ شوێن داخران

فۆتۆ: 
2020-07-01

3360 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەى مانگى ڕابردوودا بەهۆى پابەندنەبوون بەرێنماییەکان دوو هەزار و ٢٦٠ شوێن داخراون.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە ١ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، تاوەکو ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لە سنوری هەر ١٠ قائیمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر دوو هەزار و ٢٦٠ شوێن داخراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و هاوڵاتیان.