سەردێڕ:

سلێمانی.. ٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-06

3423 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، ٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سێمانی تۆمارکرا، کە ١٣ توشبوویان بەرکەوتەی توشبووەکانی پێشوون و ئەوانی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، ٦٦ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران."

ئەوەش هاتووە، "٣٨ پیاو و ٢٤ ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵن."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٣ توشبوویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون وە توشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە."

باس لەوەشکراوە، "٦٠ لە سلێمانی، سێ لە چەمچەماڵ، دوو لە پێنجوێن، یەک لە دەربەندیخان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، هەزار و ١٨٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، ٤٤٨ کەس چاکبوونەتەوە.