سەردێڕ:

عێراق.. ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-06-06

3576 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا کاتێکی نادیار درێژکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراقدا تا کاتێکی نادیار درێژکردەوە، کە بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی مەترسیداری بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە ئەمەش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه لە ڤایرۆسەکە‌."

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی، لە رۆژی ١٧ی ئازاری ئەمساڵەوە گەشتە ئاسمانییە ئاساییەکانی عێراق راگیراون و لە ٣٠ی ئایاریشدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا ٧ی حوزەیران درێژکردبووەوە.