سەردێڕ:

سلێمانی.. سێ ئەندامی خێزانێک خنکان

فۆتۆ: 
2020-06-06

19266 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی قەزای چوارتای سەر بە سلێمانی رایگەیاند، لە کاتی مەلەکردندا لە چەمی سنکێ سێ ئەندامی سەر بە یەک خێزان خنکان.

ئەمڕۆ شەممە، شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای چوارتا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێک کە لە هەولێرەوە بە مەبەستی سەردانیکردن بۆ قەزای چوارتا هاتوون، لە چەمی سنکێ لایانداوە بۆ مەلەکردن، لە ئەنجامدا پیاوێک و مناداڵێکی و خوشکەزایەکی لە چەمەکەدا خنکاون."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا تەرمی هەرسێکیان دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە."

ئاماژەی بەوەکرد، "لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری خنکانیان."

گۆران لوقمان، سلێمانی