سەردێڕ:

گەرمیان.. ٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-06

1394 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ٢٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا، کە ١٠ پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، ٢٠ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

ئەوەش هاتووە، توشبووەکان ١٠ پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوو توشبوویان پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی توشبووانن و توشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو توشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە".

باس لەوەشکراوە، "یەك توشبوو دانیشتووی سەرچناری شاری سلێمانین، توشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل و بنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێی قەزای کەلارن".

بەپێی دوایین ئامارەکان، هەزار و ١١٦ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، ٤٤٨ کەس چاکبوونەتەوە.