سەردێڕ:

دهۆک.. سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-06

852 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوونەکان لە هەرێم گەیشتە هەزار و ٩٦ کەس.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "توشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆکن."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هەزار و ٩٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٨ کەسیان چاکبوونەتەوە.