سەردێڕ:

عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-06-06

8250 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکانی عێراق بڕیاریدا، بۆ ماوەی یەك هەفتە لە سەرانسەری عێراقدا  قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بەردەوامبێت.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی قەیرانەکانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە گشت پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەردەوامدەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ئەو بڕیارەدراوە.  

بەپێی دوایین ئامارەکان، ١١ هەزار و ٩٨ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، چوار هەزار و ٩٠٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٣١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئومێد محەمەد، بەغدا