سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپارێزیی هاوڵاتییەک لە کۆرۆنا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-06-05

13757 جار خوێندراوەتەوە

بڵاوبونەوەی وێنەی هاوڵاتیەکی بەتەمەن، کە بە جلی کوردیی و کڵاو و جامانەوە، لەناو بازاڕ سفرەی سەفەریی دەفرۆشێت و ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنای بە باشیی جێبەجێکردوە، دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.

بەشێک لە هاوڵاتیانیش دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکەی، سەردانی مام شەریفیان کرد و وێنەی یادگارییان لەگەڵدا گرت و بە گوڵ و قسەی خۆش سوپاسگوزارییان بۆ دەربڕی.