سەردێڕ:

گەرمیان.. دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-05

2742 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکرا، کە بەرکەوتەی توشبووەکانی پێشوون.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

ئەوەش هاتووە، "توشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵن و ھەردووکیان بەرکەوتەی توشبووانی پێشون".

ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان دانیشتوی گەڕەکی شەھیدانی قەزای کەلار".

بەپێی دوایین ئامارەکان، ١٠٨٩ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، ٤٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە.