سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ترەمپ لە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە پاشگەزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-06-05

7901 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیاری پێشووی سەبارەت بە جوڵاندنی هێز دژی خۆپیشاندەران پاشگەزبووەوە دەڵێت، بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ئەمریکا پێویست بەو کارە ناکات.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا هێزی سەربازی بۆ هیچ شارێک دەنێرن لە کاتێکدا لە چەند شارێک توندوتیژی کەوتووەتەوە رایگەیاند، "پێموانییە بگەینە ئەو ڕادەیەی ئەوە ئەنجامبدەین".

پێشتر، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بەکارهێنانی هێزی دژی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە گێرەشێوێنی ئەنجام دەدەن بە ئەگەرێکی دوور نەزانی.

رۆژی ٢٥ ی ئایار، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت پۆلیسێک ئەژنۆی خستوەتە سەر ملی کەسێکی رەشپێست و سەرباری ئەوەی پیاوە دەستبەسەرکراوەکە هاواردەکات کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکە بەردەوامە لە پەستان خستنەسەر ملی و دواجار بەهۆیەوە ئەو پیاوە رەشپێستە گیانیلەدەستدا.

لە ئەمریکادا، لەکاردانەوەی کوژرانی جۆرج فلۆید خۆپیشاندان نزیکەی ٧٥ شار و ویلایەتی گرتووەتەوە.